لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمانی داوا لە گەنجەکان دەکات هەوڵ بدهن بۆ بەرزکردنەوەی لایەنەکانی ڕۆشنبیری و هونەرو زانستی
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان، داوای لە گەنجە پێگەیشتووەکان کرد كه هەوڵهکانیان چڕبكهنهوه لەپێناوی بەرزکردنەوەی لایەنەکانی ڕۆشنبیری و هونەرو زانستی چونکە ئەوانە هۆیەکی گرنگن بۆ پێکهێنانی بابەتەکانی هونەر بە شێوەیەکی گشتی.
جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە دکتۆرە سەمیعە ئەلغەللاب لە وتاریکیدا لە فیستیڤاڵی هەفتەی ڕۆشنبیریدا ئەوەی کە لهلایهن کۆلیژی کۆکردنەوەی زانیاریەکان لە پارێزگای ئەنبار سازكرا ووتی كه پاش ئەوەی پارێزگا ڕزگارکراوەکان لە دهستی تیرۆریستان پێویسته كاربكهن بۆ چهسپاندنی باوەڕی پێکەوەژیانی ئاشتیانەو بنجداکوتانی ئاشتی و خۆشەویستی، دوای ئهوهی كه تاقمه تیرۆریستیهكان ههوڵیاندا ئهو بههایانه له كۆمهڵگادا بسڕنهوه.
غهللاب پتر وتی كه کار دەکەین بۆ بهرزكردنی ئاستی عێراق له ههموو بوارهكاندا بۆ ئهوهی بگاته ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکان، ئهویش له ڕێگهی داهێنانەکان و بەرهەمهێنانی ڕۆشنبیری وهونەری و زانستییەکان و هەموو کەرتەکانی دیکەی كه ناسنامەی گەلەكانی عهرهبی دروست دەکەن، بۆ ئەوەی بۆ هەموو جیهان دووپاتی بكهینهوه کە عێراق وڵاتی یەکەم شارستانیەکانهو بە بەرزی دەمێنێتەوە بەهەوڵی ڕۆڵە بەغیرەتەکانی، بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەک و نیشتمانێکی خاوەن ئامانج و زیندوو و بەرهەمهێنەر.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣١/١/٢٠٢٤