لیژنەی مافی مرۆڤ وۆرکشۆپێک ساز دەکات لەسەر پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ و چارەسەرکردنی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە

لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ئەلسالحی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار وه‌حدا ئەلجومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکە و پەرلەمانتار زوهیر ئەلفەتلاوی ئەندامی لیژنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە وۆرکشۆپێکیان لە بارەگای سەرەکی خۆی سازکرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ 2021/2025 .
لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا، پەرلەمانتار ئەرشاد ئەلسالحی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی نیشتمانی فراوانتر و بە خاڵی دەستپێکردنی هەڵمەتی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دادەنێت .
هەروەها دکتۆر وەحدە ئەلجومەیلی داوایکرد کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی سێبەر و پێکهێنانی لیژنەیەکی بچووک بۆ بەدواداچوون لەسەر پلانی نیشتمانی .
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز حەیدەر عەوادی، سەرۆکی ڕێکخراوی ساوا، ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی نیشتمانی پێویستە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی بکات، بەهۆی نەبوونی تیمێکی فشاری نیشتمانی کە لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانەوە نوێنەرایەتی بکرێت .
هه‌ر لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ لەسەر ڤێرژنی کۆتایی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە کرا کە بۆ دەنگدان پێشکەش دەکرێت .
لە کۆتاییدا ئاماده‌بووان ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆڕبەندێکی نیشتمانی بۆ بەدواداچوون لەسەر ڕاسپاردەکانی پلانی نیشتمانی مانگی داهاتوو لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان و پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ دەنگدان لەسەری لە زووترین دانیشتنی دوای تەواوبوونی هەموارکردنەوە کۆتاییەکان .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١ / ١ / ٢٠٢٤