لیژنەی ڕۆشنبیری سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی كۆچی‌ دوایی هونەرمەندی پێشڕەو خاتو ئازادوهی سموئیل

‌لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەرەخۆشی لە ڕۆڵەکانی گەڵی عێراق و ناوەندی هونەری و سەندیکای هونەرمەندانی عێراق كرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە خاتو ئازادوهی سموئیل لە تەمەنی هەشتاساڵیدا.
بەڕێز بە تەمەن سەرۆکی لیژنەو ئەندامە بەڕێزەکانی وتیان: بەو پەڕی زویری و ناخۆشییەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی پێشڕەو خاتو ئازادوهی پیرۆزگەی شانۆی عێراقیمان پێگەیشت کە ئەو نووسینگەی هونەری عێراقی ساماندار کرد بە دەیان کاری شانۆیی و سینەمایی لە سەرەتای پەنجا ساڵەی سەدەی ڕابووردووەوە، کە بە یەکەم ئافرەتی عێراقی دادەنرێت لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان لە وڵاتدا دەرچووە.
لیژنە سەرەخۆشی گەرمی خۆی پێشکەشکرد بە ڕۆڵەکانی گەلی عێراقی و ناوەندە هونەریەکان و کەسوکاری لە کیسچوو بەم لێقەومانە ناخۆشە، لە خودا دەپاڕێنەوە کە لە بەزەیی خۆیدا نوقمی بکات.

انا لله وانا الیه راجعون

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٢/٢٠٢٣