لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان پیرۆزبایی له‌دایكبونی سێ مانگه رۆشنه‌كه ئیمامی حسێن كوڕی عه‌لی و براكه‌ی ئه‌لعه‌باس و كوڕه‌كه‌ی زه‌ین ئه‌لعابدین ده‌كات (شڵاوی خوایان لێبێت ).
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خاوه‌نی كات و سه‌رده‌م ( ئیمامی مه‌هدی ) سڵاوی خوای لێبێت و گه‌لی عێراق و موسڵمانان ده‌كات به‌بۆنه‌ی له‌دایك بونی نه‌وه‌یه‌كی ئه‌لموسته‌فا ( د خ ) و سه‌روه‌ری لاوانی به‌هه‌شت ئیمامی حسێن كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب و عه‌باسی برای هه‌ڵگری ئاڵاكه‌ی و ئیمام زه‌ین ئه‌لعابدینی كوڕی (باشترین سڵاوی خوایان لێبێت ).
له‌دایكبونی ئه‌م سێ مانگه وله‌م مانگه پیرۆزه‌دا جێی شانازی و خۆشی به‌ختیاریه كه‌پێشتر خۆشی خستۆته دڵی په‌یامبه‌ری ده‌ستپاكه‌وه به‌له‌دایكبونی ئه‌لحسێن سڵاوی خوای لێبێت كه‌وتویه‌تی ( حسێن منم و منیش حسێنم ) وهه‌روه‌ها سه‌روه‌رمان ئه‌لعه‌باس و ئیمام زه‌ین ئه‌لعابدین له‌به‌رئه‌وه‌ی چرایه‌كی رۆشنكه‌ر و رێگایه‌كی راستن
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له‌گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌كات باپه‌ندبن به‌بنه‌ما و به‌های ئه‌خلاقی ئه‌وانه‌ی ژیاون و ئیمامه‌كان سڵاوی خوایان لێبێت كه‌شه‌هید بون له‌پێناویدا و ، داواش له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین وڵاته‌كه‌مان له‌رق و كینه بپارێزێت و دورمانخاته‌وه له دوبه‌ره‌كی و فیتنه‌ی دیار و شارراوه ئه‌ی باشترین په‌روه‌ردگار و پشتیوان .
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان
3ی شه‌عبانی 1444 ی كۆچی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
24 ی شوباتی 2023