لیژنەی ڕۆشنبیری بەدواداچوون بۆ دۆخی گەشتیاری دەکات و داوای ڕاکێشانی کۆمپانیا بەناوبانگەکان دەکات بۆ پەرەپێدانی دۆخی‌ گه‌شتیاری‌ له‌ وڵاتدا

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنه‌وار و ڕاگەیاندنی پەرلەمان تاوتوێی ڕێگاکانی بەرەوپێشبردنی گەشتیاری کرد، لەڕێگەی ڕاکێشانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان بۆ پەرەپێدانی ئه‌و كه‌رته‌و زیادكردنی‌ داهاتی گەنجینەی گشتی.
لە میانەی میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزارو شاندی یاوەری لە بینای پەرلەمان، ئەمڕۆ بەڕێز فاروق حەنا عەتۆ سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامانی‌ لیژنه‌، داوای وەبەرهێنانیان کرد لە شوێنە گەشتیارییەکان، بە شێوەیەکی گونجاو و کردنیان بە شوێنێکی مەبەست بۆ گەشتیاران بەتایبەتی‌ گەشتیاری ئایینی و دابینکردنی ژینگەی پێویست و ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی ده‌ركردنی‌ ڤیزەی ئەلیکترۆنی بە خێرایی.
لیژنەکە به‌ پێویستی زانی كه‌ پێداچوونەوە بە هەموو گرێبەستەکانی وەبەرهێنان بۆ هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان بكرێت، بەتایبەتی ئەوانەی بە گومانی گەندەڵی پیسکراون و گرنگیدان بە نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکانی ئیوانی كیسرا لە مەداین ئاڕاستە کرد.
هه‌روه‌ها لیژنەکە ئاماژەی بە گرنگی داڕشتنی ستراتیژێک لە نێوان خۆی و دەسەڵاتدا کرد، بۆ لابردنی هەموو ئاستەنگەکان و سەریەککەوتنی هەندێک یاسای دامەزراوەکانی تر لەگەڵ یاسای دەسەڵاتدا، ئاماژەشیدا بە پێویستی دانانی دەرچووانی پەیمانگا گەشتیارییەکان بۆ دابینکردنی دەسەڵات لەگەڵ ئەزموونی گەنج لەناو کادیرەکانیدا.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢/٢٧/٢٠٢٤