لیژنه‌ی‌ کشتوکاڵی پەرلەمان لەگەڵ شاندی باڵیۆزخانەی تورکیا تاوتوێی دۆسیه‌ی‌ ئاو دەکات

لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كانی‌ پەرلەمان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار فالح ئەلخەزعه‌لی‌ سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، ئەمڕۆ سێشەممە، چاویكه‌وت به‌ جەنابی بەرێز باڵیۆزی تورکیا عەلی ڕێزا کۆنی و بەڕێز ڕاوێژکاری گشتی ئۆزگور یاڤوز و بەڕێز ڕاوێژکاری کشتوکاڵی د. موجاهید ئۆزتورک و ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانە، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک تەوەری گرنگ.
ئامادەبووان باسیان لە پرسی ئاو و کشتوکاڵ کردو جەختیان كرده‌وه‌ لەسه‌ر گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوولا و پابەندبوون بە پشکی ئاوی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی هاوکارییەکان لە بواری کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و دامەزراندنی پڕۆژەی هاوبەش كرا، جگە لە فراوانکردنی هاوکارییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢/٢٧/٢٠٢٤