لیژنەی ڕۆشنبیری باس لە میکانیزمی هەموارکردنەوەی یاسای سەندیکای هونەرمەندان و بەڕێوەبردنی ڕۆڵی چاودێریکردنی خۆی لەسەر نمایشی سەندیکاکە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنه‌وارو ڕاگه‌یاندنی‌ پەرلەمان تاوتوێی میکانیزمی هەموارکردنەوەی یاسای سەندیکای هونەرمەندانی عێراقی کردو بەدواداچوون بۆ ئەدای سەندیکاکە بەپێی دەستوور و یاسای کارپێکراو.
سەرۆکی (تەمەن)ی لیژنەکە بەڕێز فاروق حەنا عەتۆ و ئەندامان وێڕای میوانداریکردنی سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی عێراقی ئەمڕۆ لە بینای پەرلەمان، جەختیان لەسەر پێویستی ئاگادارکردنەوەی لیژنەکە کردەوە لە هەموو ئەو هەنگاوانەی سەندیکا، به‌مه‌به‌ستی‌ سەرپەرشتیاری و پشتیوانیكردنی‌ لە هەموو ڕوویەکەوە.
لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندان باسیان لە پرسی سازدانی فێستیڤاڵ و چالاکییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و ڕێگاکانی دوورکەوتنەوە لە هەڵە و پاداشتی هاندان و یارمەتییەکانی حکوومەت بۆ هونەرمەندی عێراقی و گرنگی یاسادانانی یاسای سەندیکا و فیدراسیۆنەکان کرد، هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی هەر لایەنێک و پڕۆژەی دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی سینەما و پێشنیاری سەنتەری عێراقی بۆ فیلمی سەربەخۆ.

فه‌رمانگه‌ی‌ ڕاگەیاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
2/11/2024