لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی سۆماڵیی پەڕلەمانی چاوپێکەوتنێک دەبەستێت لە پاشکۆی کۆبوونەوەی لیژنەی بەجێهێنەری یەکگرتووی پەڕلەمانی عهرەبیدا
لیژنەی دۆستایەتیی عێراقیی سۆماڵیی پەڕلەمانی، ڕۆژی دووشەممە، یەکەم چاوپێکەوتنی بەست لە پاشکۆی کۆبوونەوەی لیژنەی بەجێهێنانی یەکگرتووی پەڕلەمانی عهرەبیدا لە ئوتێلی ڕەشید لەبەغدا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا پەڕلەمانتار محەمەد سدیق، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی و ئەندامی لیژنەی بەجێهێنەری یەکگرتووی پەڕلەمانی عهرەبی وەپەڕلەمانتار دنیا ئەلشەمەری سەرۆکی لیژنەی ئافرەت و خێزان و منداڵی پەڕلەمانی و پەڕلەمانتار مونا محەمەد ئەلجبووری ئەندامی لیژنەی کاری پەڕلەمانی، لهگهڵ دکتۆر سەعید محەمەد مەحموود ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سۆماڵی و ئەندامی لیژنەی بەجێهێنانی یەکگرتووی عهرەبیدا كۆبوونهوه.
چاوپێکەوتنەکە بریتیبوو لە تاوتوێكردنی گەشەپێدانی ڕێگاکانی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و سۆماڵداو پترکردنی ئاستەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٢/شوباتی/٢٠٢٤