لیژنەی ڕۆشنبیریی پەڕلەمانی پیرۆزبایی هاتنی‌ جەژنەکانی نەورۆز لە گەلی عێراق وکەسوکارمان لە کوڕدستان دەکات

لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتو گوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران، پیرۆزبایی لەگەلی عێراق و کەسوکارمان لە کوردستان دەکات، بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆزی خۆشەویستی وئاشتی.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەڕێزەکان، جوانترین پیرۆزبایی و دەستخۆشیان پێشکەش بە هەموو توێژو پێکهاتەکانی گەلی عێراقی وە کەسوکارمان گەلی کوڕدستان بەم بۆنەیە كرد، کە هەمیشە وێنەی خۆشەویستی و برایەتی کێشاوە لە نیَوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتماندا، و داوایان کرد ئەم بۆنەیە بقۆزرێته‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە تیژڕەوی و هەرشتێک کە ببێته‌ به‌ربه‌ست لە بەردەمی یەکگرتنی نیشتمانیدا.
لیژنەکە هیوای خۆی دەربڕی کە ئاشتی و ئاسوودەیی هەموولایەکی عێراق بگرێتەوە لە باکوورەوە بۆ باشووری، وە خودای گەورە ئەم جەژن وبۆنە پیرۆزانە دووبارە بکاتەوە بەخۆشی و بەرەکەت و دڵ ئاسوودەیی لە هەمووڵایەکانی نیشتمانی خۆڕاگردا.
هەموو ساڵێک گەلی عێراقی بەخێر، وە هەموو ساڵێک گەلی کوردستان بەخێر.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١/ئازاری/٢٠٢٣