لیژنەی ڕۆشنبـیری پەڕلەمانی داوای بڵاوکردنەوەی ئاشتی و دژایەتی تیژڕەوی توند دهكات بۆ پاراستنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتو گوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمانی داوای بڵاوکردنەوەی ئاشتی و دژایەتیكردنی تیژڕەویی توندی کرد، لەپێناوی پاراستنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی لە بیرۆکەکانی کۆمەڵە تیژڕەوەکان، کە هەڕەشە لە جۆراوجۆری ڕۆشنبیری و ئاینی دەکات بەهەموو شێوەو ناوەکانیەوە.
بەڕێز (بەتەمەن سەرۆکی) لیژنەکە بەڕێز فاروق حەناعەتو و ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنه، لە کاتی ئامادەبوونیاندا لەو کۆڕهدا کە وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێی کرد، بەهاوکاریی لەگەڵ زانکۆی کەلەپووری ئەهلی لەژێر دروشمی (ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ قەلاچۆکردنی تیژڕەوی توند کە دەڕوات بەرەو تیرۆری) جەختیكردهوه لەسەر گرنگی دژایەتیكردنی بیرۆکە ژەهراویەکان، کە کۆمەڵە تیژڕەوەکان و ڕێکخراوە تیرۆریەکان بڵاوی دەکەنەوە، لەڕێگهی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاداو ماوەنەدان بە گەیاندنی نامەکانیان، بەتایبەتی بە گەنجەکان چونکە ڕێگا جۆربەجۆرەکان بەکاردەهێنن لەپێناوی بەکارهێنانیان بەناوی دین ودادەوە.
لیژنەکە داوای لە پیاوانی ئاینی و بیرمهندو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگهی مەدەنی و ڕۆشنبیرو ئاکادیمیەکان کرد، كار بكهن بۆ قەلاچۆکردنی ئەم دیاردەیە لەهەر شوێنێکداو قەدەغەکردنی بیرۆکەکانیان لە بڵاوکردنەوەو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو تیژڕەوە توندکارانە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤/٢/٢٠٢٤