لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی چاودێری کەمئەندامان دەکات لەسەر هەموارکردنی پرۆژە یاسای کەمئەندام و خاوه‌ن پێداویستیه تایبەتەکانی ژمارە 38 ی ساڵی 2013

لیژنەی کارو دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی سێشەممە 13/2/2024، میوانداری جێگری سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی دەسەڵاتی چاودێری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییە یاساییەکان و لەخۆگرتنی بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەموارکردنی پڕۆژە یاسای کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ژمارە 38 ی ساڵی 2013 .
لە میواندارییەکەدا گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنیەتی برەودان بە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە یاساداو باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کە نوێنەرایەتی دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتی چاودێری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و پسپۆڕانی پەیوەندیدار بە مافەکانی ئەم بەشە .
هەروەها لیژنەکە تاوتوێی هەموارکردن و زیادکردنی پڕۆژە یاساکەو دیاریکردنی ئەو خاڵانەی کرد کە دەتوانرێت هەموار بکرێنەوە بە شێوەیەک کە پشتیوانی و خزمەتگوزاری پێویست بۆ سوودمەندانی یاساکە دابین بکات .
لیژنەکە جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ ڕەچاوکردنی بۆچوونی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و برەودان بە چاره‌سه‌ركردنی‌ کێشەکانی پەیوەست بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کارکردن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش و پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی تایبەت و ورد بۆ پڕۆژە یاساکەو پێدانی فۆرمی هەمیشەیی بە دەقی یاسایی و ڕەچاوکردنی ئەگەری دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لەلایەن لیژنەی پڕۆژە یاساکەوە دیاریکراون لە سەرەتای دانیشتنی ئێستاوە .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ٢ / ٢٠٢٤