لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی شاری دێمبۆڤیستای ڕۆمانیا دەکات بۆ ئاگاداربوون لە خزمەتگوزاری و ئەزموونە زانستییەکانی
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار دیلان غەفور ساڵح سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ههریهك له پهرلهمانتاران حەیدەر سەلامی و محمد صدیق و ئاریان عەزیز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئازار، سەردانی شاری دێمبۆڤیستای ڕۆمانیا كرد، بە ئامادەبوونی بەڕێز تیتۆس کورلاتسیان سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە.
لە میانەی سەردانەکەدا لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شار کۆبووەوە، لەو ماوەیەدا کورتەیەک لە دۆخی شارەکە و ئەزموونی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و تەندروستی و پەروەردەدا خرایهڕوو.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەی بە ئەگەری سودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی شاری دێمبۆڤیستا کرد لە بواری تەکنەلۆجیای هاوچەرخ، کە لە کشتوکاڵدا بەکاردێت و هاوکاری نێوان عێراق و ڕۆمانیا.
لهلای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی شارەکە ئاماژەی بەوەدا کە ناوەندی توێژینەوەی کشتوکاڵییان هەیە کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا هەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا بۆ قسەکردن لەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە.
فهرمانگه ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٢١ی ئازاری ٢٠٢٤