لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە میوانداری شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەكات

لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار شەعلان عەلی كرەییم جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەو بە ئامادەبونی ئەندامەكانی رۆژی سێ شەممە، پێشوازیكرد لەشاندیكی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار نیكول دورانتان سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی فەرەنسی عێراقی و بالیۆزی فەرەنسا لەعێراق.

لەدیدارێكدا كە پەرلەمانتار ڤیان سەبری سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی فەرەنسی ئامادەیبوو، باس لەپتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان كرا.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتار شەعلان عەلی كرەییم هیوای خواست ۆ ڕایەلەكانی هاوكاری لەنێوان هەردوو وڵات پتەوبكرێت و، فەرەنسا پشتیوانی عێراق بكات لە بواری گەشەپێدان و بنیاتنان.

داواشی لەشاندی فەرەنسا كرد، وڵاتەكەیان پشتیوانی عێراق بكات لەڕوبەڕبونەوەی گۆڕانكارییەكانی ژینگەو پێویستییەكانی وڵات بۆ ئاو بەهۆی ئەو بایەخە گرنگەی هەیەتی، لەبەهێزكردنی سەقامگیریی كۆمەڵگاو گەشەسەندنی ئابوری.

هاوكات پەرلەمانتار ڤیان سەبری سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عیراقی فەرەنسی رایگەیاند: پەیوەندییەكانی عێراق و فەرەنسا پەیوەندییەكی دێرینەو، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969، تەئكدیشی لەپێویستی پێشخستنی پەیوەندییە پەرلەمانییەكان كردەوە، بەوشێوەیەی دەچێتە خزمەتی هەردوو وڵات لەڕێی لیژنەی دۆستایەتی هاوبەشەوە.

لای خۆیەوە، پەرلەمانتار محەمەد سدیق جێگری سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، ئاماژەی بەگرنگی بایەخدان بە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی نێوان عێراق و فەرەنسا كرد، لەگەڵ سود وەرگرتن لەئەزمونی پێشكەوتویی، لەهەردوو بواری ڕاهێنانی پەرلەمانیی و فێركاریدا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
7/6/2022