جێگری سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە سەردانی بالیۆزخانەی فلیپین دەكات لە بەغداد

پەرلەمانتار محەمەد سدیق خۆشناو جێگری سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو سەرۆكی لیژنەی دۆستایەتی عەرەبی فلیپینی، ڕۆژی پەك شەممە بە هاورێیەتی دكتۆر سیروان عەبدوڵا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی باڵیۆزخانەی فلیپینی كرد لەبەغداد.

پەرلەمانتار خۆشناو، چاویكەوت بە بەڕێز جینروس باڵیۆزی فلیپین بۆ تاوتوێكردنی ڕێگاكانی هاوكاری نێوان هەردوو وڵات و، باشكردنی پەیوەندییە ئابوریی و سیاسی و فێركارییەكان.

هەردوولا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندی دەسەڵاتی یاسادانانی نێوان هەردوو وڵات كرد، بەوشێوەیەی لایەنی یاسادانان بەهێزتربكات و، عێراق سود لەئەزمونی فلیپین وەربگرێت لەو بوارەدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
6/6/2022