لیژنەی پەروەردە میوانداری نوێنەری دەرچوانی پارێزگای نەجەف دەکات

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە پێشوازی كرد لە نوێنەری‌ دەرچووه‌كانی پارێزگای نەجەف.
لە میانەی دیدارەكەدا لیژنەی پەروەردە بە پەرۆشەوە گۆێبیستی ڕاو بۆچوونی داواكاریەكانی ئەم توێژه‌ گرنگەی ناو كۆمەڵگا گرت.
‎لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا ‎لیژنه‌ی پەروەردە جەختی لەوە كردەوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا تاوتوێی داواکارییەکان دەکات.

 

‎فەرمانگەی راگەیاندن
‎ئەنجوومەنی نۆێنەران
٣٠٢٣/٢/١٢