سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی سەرۆکی کۆنگرەی سەحوەی عێراق دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، لە رومادی سەردانی شێخ ئەحمەد ئەبو ریشە سەرۆکی کۆنگرەی سەحوەی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بەرێز ئەحمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و بەرێز خالید بەتال وەزیری پیشەسازی و چەند پەرلەمانتارێک و بەرێز عەلی فەرحان پارێزگاری ئەنبار ئامادە بوون و تاوتوێی بارودۆخی پارێزگاکە و هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری کرا، جەختیش کرایەوە لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان لە پێناو خزمەتکردنی دانیشتوانی ئەنبار و پاراستنی دەستکەوتەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 شوبات 2023