لیژنەی پەروەردە میوانداری بەرێوەبەرە گشتیەكانی پەروەردەی بەغدا دەكات

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە میوانداری شاندێکی بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردەی پارێزگای بەغدایان کرد، بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان و دۆخی‌ پەروەردە..
‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو جێبەجێکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە لە بەغدا کراو گرنگترین کێشەو بەربەستەکانی بەردەم کارەکانیان و ڕێگا کاریگەرەکان بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان و بەرزکردنەوە و باشترکردنی ئاستی خوێندن، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ئەو دەسەڵاتانەی کە بەڕێوەبەرە گشتیەکان بەخشراوە لە چوارچێوە یاساییەکاندا، جگە لە دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە.
‎لە لایەکی دیکەوە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان جەختی کردەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری شیاو کە یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی ئەو کێشەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لەبه‌رده‌م کارکردنی پرۆسەی پەروەردە.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٣