لیژنەی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فه‌رمانگه‌ی‌ توێژینەوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

‎لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار سوعاد جەبار وائیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، ئەمڕۆ دووشەممە، چاویكه‌وت بە بەڕێوبەری گشتی فه‌رمانگه‌ی‌ توێژینەوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران خاتوو مەیادە حجەمی و ستافی پێشکەوتووی ئەو بەشە.
‎کۆبوونەوەكه‌ جه‌ختی‌ لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان لیژنەو فه‌رمانگه‌ی‌ توێژینەوەكان کردەوە، سەبارەت بە ئامادەکردنی توێژینەوەو دابینکردنی سەرچاوەی توێژینەوەی پەیوەست بە لیژنەکانی ئەنجومەن.
‎لیژنە پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ چەندین بابەتی گرنگی پەروەردەیی كرد، کە پێویستیان بەخوێندن و توێژینەوەو بەدواداچوونی بەردەوام هەیە، لەوانە بیناکان و بودجەی پێشوو و ئێستای وەزارەتی پەروەردەو په‌یڕه‌وی‌ قوتابخانەكان و بەراوردکردنیان لەگەڵ وڵاتانی دیكە.

 

‎فەرمانگەی راگەیاندن
‎ئەنجوومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٢/٢٧