لیژنەی پەروەردە سەرۆكی تەمەن و دوو جێگرەكەی هەڵدەبژیرێت

لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ئەمڕۆ سیشەممە 17/5/2022 یەكەم كۆبونەوەی بەسەرۆكایەتی بەڕێز حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەكە ڕێكخست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی تەمەنی لیژنەی پەروەردەو دوو جێگرەكەی.
بەرێز جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدی لە پشتیوانی و پاڵپشتی سەرۆكایەتیكرد بۆ كاری لیژنەكە كە بە لیژنەیەكی گرنگی پەرلەمان دادەنرێت بەوپێیەی بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئەخلاقی و شەرعی و یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ و پێویستە هەوڵەكان یەكبخرێن لەپێناو پێشخستنی لایەنی پەروەردەیی.
لەلایەكی ترەوە بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە رونیان كردەوە كە هەوڵی لێنەبڕوانە دەدەن لەپێناو بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردەو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ نەهێشتنی ئەو كێشەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی پرۆسەی پەروەردە دەبنەوە لەڕێی داڕشتنی یاسای گرنگ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی پرۆسەی پەروەردە.
لیژنەكە ڕێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانتار زەیتون موراد دلێمی وەك سەرۆكی تەمەن و پەرلەمانتار جەواد عەوێز ئەلغەزالی جێگری یەكەم و سەباح حەبیب قادر تاڵەبانی جێگری دووەم.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
17/5/2022