لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ دابەشكردنی ئەركی ئەندامەكانی كۆدەبیتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار عامر ئەلفایز سەرۆكی تەمەن كۆبوەوە بۆ بەدواداچونی خشتەی كارەكانی.

لەكۆبونەوەكەدا كە لەبارەگای لیژنەكە بەرێوەچوو پرسی تەواوكردنی دابەشەكردنی ئەركی ئەندامانی لیژنەكە بەسەر لیژنەكانی دۆستایەتی پەرلەماندا تاوتوێكرا.

لیژنەكە دابەشكردنی ئەركی ئەندامەكانی تەواوكرد بەمەبەستی بەدواداچونی ئەركەكانی وەزارەتی دەرەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
17ی ئایاری 2022