لیژنەی پەروەردە سەردانێكی مەیدانی بۆ قوتابخانەكانی پاڕێزگای دیوانیە ئەنجام دەدات
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان دکتۆر سوعاد جەبار ئەلوائلی سەردانی پارێزگای دیوانی کرد بۆ بینینی ڕێژەی تەواوکردنی قوتابخانەکانی پڕۆژەی ژمارە (1) و پرۆژەی قوتابخانە چینییەکان (قەرزی چینی بۆ دروستکردنی 1000 قوتابخانە).
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە چەندین کێشەی دەستنیشان کرد کە ڕووبەڕووی تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی قوتابخانەی قەرزی چینی دەبنەوە، گرنگترینیان دابینکردنی زەوی تایبەت بۆ دروستکردنی ئەو قوتابخانانە.
سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانە دەکات و چارەسەری خێرا و کاریگەریان بۆ دەدۆزێتەوە و ئاماژەشی بەوەدا کە لیژنەکە میوانداری بەرپرسانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای دیوانیە دەکات بۆ ئەوەی بە وردی ئاماری ڕێژەی پێشکەوتنی کار و بیناسازی و تەواوکردنی قوتابخانەکان ببینن.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٧