دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له كوردانی ئێزیدی ده‌كات به بۆنه‌ی جه‌ژنی (جه‌ما)و ، جه‌ختده‌كات له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی پێكهاته‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شه‌نگال
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی له كورده ئێزیدییه‌كان کرد لە سەرانسەری وڵات و جیهان، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی (جه‌ما)، هیوای بەسەربردنی رۆژانی پڕ له‌خۆشی و سه‌رفرازی به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
دكتۆر شاخه‌وان عەبدوڵا، له پیرۆزباییه‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل، داواشيكرد لایەنە حکومییەکان هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و، جێبەجێکردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی شه‌نگال و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی و چەسپاندنی پایه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری و دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بۆیان .
هه‌موو ساڵێك و خوشك و برا كورده ئێزیدییه‌كانمان له خێر و خۆشیدابن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
7 ی تشرینی یه‌كه‌می 2023