لیژنەی پەروەردە تاوتوێی دۆسیەی وانەبێژان و كارگێڕە خۆبەخشەكان دەكات

لیژنەی پەروەردە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار زەیتون دلێمی سەرۆكی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامەكانی، ڕۆژی چوارشەممە كۆبوەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسەكانی ناو خشتەی كارەكانی.

لەكۆبونەوەكەدا باس لە دۆسیەی وانەبێژان و كارگێرە خۆبەخشەكان كرا، لەگەڵ پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری شیاو بۆ چارەسەركردنی دۆخیان، وێڕای تاوتوێكردنی دۆسیەی خۆراكی قوتابخانەكان و ئەنجامی كۆبونەوەی لیژنەكە لەگەڵ بەرپرسی خۆراك لە وەزارەت.

هەر لەكۆبونەوەكدا باس لەئامادەبونی لیژنەی پەروەردە كرا لەكۆبوەنەوەكانی دەستەی ڕا لەوەزارەتی پەروەردە، لەگەڵ دۆسیەی بڕین لەخانەنشینان و شایستەی خانەنشینان لە بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەو، تەئكیدكردن لەدۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
8/6/2022