لیژنەى ھەرێم و پارێزگاکانی پەرلەمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدەدا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٨/٦/٢٠٢٢ لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانی کە ھەرێمێک پێکناھێنن کۆبوونەوە بە سەرۆکایەتی (شێخ وەصفی العاصی) سەرۆکی بەتەمەن لە بارەگای سەرەکی لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران .
لە میانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی بەرنامەی کاری لیژنە کرا، وە لە گرنگترین تەوەرەکان تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی گشتی تایبەت بە پارێزگاکان و کاری چاودێریی کردن لەناو سەرجەم دام و دەزگاکاندا.
– لەپاش گفتوگۆی چڕ، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕێکەوتن لەسەر دانانی بەرنامەو نەخشەڕێگایەک بەمەبەستی سەردانیکردنی سەرجەم پارێزگاکان و فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگاکان لەلایەن ئەندامانی لیژنە ئەوەش بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ کاری پارێزگارەکان و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و چارەسەری کێشەو گرفتەکانیان بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨/٦/٢٠٢٢