لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتی ئیتحادی میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی ئیتحادی و كادیرە پێشكەوتووەكانی كرد

لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتی ئیتحادی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار بەدریە ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەو ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی سێ شەممە ١٨/١٠/٢٠٢٢ میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی ئیتحادی و كادیرە پێشكەوتووەكانی ئەنجومەنەكەی كرد .

ئەندامانی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتی ئیتحادی لەمیانی میواندارییەكەدا گوێبیستی باسێكی سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتی ئیتحادی بوون لەبارەی دەستكەوتەكانی ئەنجومەنەكە.

هەروەك تاوتوێی رێوشوێنەكانی ئەنجومەنی خزمەتی ئیتحادی كرا لە پەیوەست بە بەدواداچون بۆ جیبەجیكردنی پرۆگرامی وزاری و، رۆڵی ئەنجومەن لەیاسای ئاسایشی خۆراك لەبواری پلە وەزیفییەكان و هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن

١٨/١٠/٢٠٢٢