لیژنەی مافی مرۆڤ لە گەڵ پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی دۆسێی مافی مرۆڤ و کاراکردنی یاسای پاراستنی هەمەچەشنیی و شەڕی دژی جیاکاری گفتوگۆ دەکات

سەرۆکی تەمەنی لیژنەی مافی مرۆڤ پەرلەمانتار ئەرشەد ئەلساڵحی ڕۆژی سێشەممە پێشوازی کرد لە خاتوو ڕۆبن کاری بەڕێوەبەری پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە عیراق بۆ گفتوگۆکردن لە سەر میکانیزمی کاری لیژنەکە و پڕۆژە یاسا گرنگه‌كان.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتار ئەلساڵحی جەختی لە سەر پێویستی گرنگیدان بە دۆسیەی دەستگیرکراوان کردەوە بە شێوەیەکی شەفاف و هەماهەنگی لە گەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت، هەروەها جه‌ختی‌ کردەوه‌ له‌سەر پێویستی کارکردن لەسەر پەروەردە بۆ ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و تایفەگەری لە پارێزگا تێکەڵەکاندا و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی کەلتووری مافی مرۆڤ لەو ناوچانەدا.
پەرلەمانتار ئەلساڵحی داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ڕۆڵیان هەبێت لە ڕێگەی كردنةوةى وۆرکشۆپةكان لەڕێگەی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە بۆ پشتیوانیکردنی گروپە لاوازەکانی ناو کۆمەڵگای عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانیان.

هەردوو لایەن هاوڕابوون لەسەر هاوکاری و پەیوەندی بەردەوام لە نێوان لیژنەی مافی مرۆڤ و پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ سوودوەرگرتن لە پسپۆڕی نێودەوڵەتی و پشتیوانیکردنی بواری مافی مرۆڤ.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ١٠ / ٢٠٢٢