لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدڕاڵی میوانداری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ده‌كات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/3/2024 میوانداری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی کرد.
‎لە میوانداریەكەدا باسی ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا لەژێر چەتری ئامانجی ڕیشەکێشکردنی هەژاری و ئامانجەکانی کەمکردنەوەی نایەکسانی و تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی و کاری شیاو و گەشەی ئابووری بە ١٦ پێوەر و ٣٥ ڕێوشوێنی دیکەی ئامانجەکانی وەزارەت.
‎ستافی پێشکەوتوو کە لەگەڵ وەزیردا بوون پێداچوونەوەیان بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردن و کارایی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی کرد لە هەمان کاتدا زیادکردنی پارە و کۆمەکی مانگانە و زیادکردنی هاوكاری خێزانە شیاوەکان لەڕێی سوودوەرگرتن لەو میتۆدەی کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پەرەپێدراوە لە پڕۆژەی چاکسازی پاراستنی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
‎‎لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیادکردنی پارەی مانگانە و زیادکردنی هاوكاری خێزانە شیاوەکان و زیادکردنی ژمارەی لیژنە پزیشکیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و مووچەی ئەو کەسانە کرا، هەروەها مووچەی ئەو کەسانەی کەمئەندامن و خاوەنی پێداویستی تایبەتن و تەواوکردنی پەرەپێدانی و بە ئەلكترۆنی كردن بۆ کەمئەندامان و پێداویستی تایبەت لە هەموو پارێزگاکان، جگە لە هەرێمی کوردستان و نوێکردنەوەی داتاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری زانیاری نیشتمانی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیای نێودەوڵەتی بۆ کارتی زیرەک و ڕاهێنان و چاککردنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ یەکخستنیان لەگەڵ کۆمەڵگادا، بە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکان، هەروەها گرنگیدان بە گروپە لاوازەکان بە بەکارهێنانی بەرنامەی تایبەت بەتایبەتی بێوەژنان و بەساڵاچووان، لەگەڵ ئەولەویەتی چاکسازی و باشترکردنییان و ناردنی داتای نوێکراوە بۆ وەزارەتی بازرگانی بەمەبەستی پێدانی سەبەتەی خۆراکی زیاتر، هەروەها پرسیار دەربارەی سەرچاوەکانی دارایی بۆ پڕۆژەکە و شێوەکانی پۆلێنکردنی ئەم پڕۆژەیە لە ڕووی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێنج ئەولەویەتی حکومەت و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و سندوقی پاڵپشتی پڕۆژە بچووکەکان (سندوقی قەرزکردن) بەپێی یاسای ۱۰ی ساڵی كرا ۲۰۱۲، کە ئامۆژگاری و شارەزایی پێشکەش دەکات بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن و کارکردنی و پڕۆژەی بنیاتنانی تواناو گەشەپێدان بۆ ڕاهێنەرە بنەڕەتییەکان لە ناوەندەکانی ڕاهێنان لە بەغدا و پارێزگاکان و دیزاینکردن و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی ڕاهێنان، بەپێی پێداویستییەکانی بازاڕی کار لەژێر چەتری چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری و دروستکردنی هەلی کار بۆ گەنجان لە هەردوو ڕەگەزو بنیاتنانی توانای ڕاهێنانی دیزاینەرانی بەرنامەی خوێندن لە ڕێگەی سەرپەرشتیکردنی ڕاهێنانی پیشەیی و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکان پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ دامەزراندنی توێژەران و سیستەمی بیانی و سیستەمی قەرز و سکاڵا و خزمەتگوزاری پیشەسازی هەروەها هەموارکردنەوەی ئەو یاسایەی کە وەزارەت تێیدا کاردەکات هاوتا لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەو بابەت و خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش دەکرێن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست بگاتە ئەوان.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/٦