لیژنهی خوێندنی باڵای پەرلەمانی وۆرک شۆپێک لەسەر یاسای پێشنیارکراوی خوێندنی باڵای ئەهلی ڕێکدەخات
لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت بەڕێز محسن مهندهڵاوی، لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی دکتۆر موزاحیم خەیات سەرۆکی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وۆرک شۆپێکی سازکرد لەسەر یاسای پێشنیارکراوی خوێندنی باڵای تایبەت.
وۆرک شۆپەکە کە لە هۆڵی شەبیبی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی زانکۆ ئەهلیەکان و ژمارەیەک سەندیکا، تاوتوێی ئەو پێشنیارانە کرا کە سەبارەت بە یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی پێشکەش کراون.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە وتارێکدا کە بە ناوی بەڕێز نازم سهعیدی پێشکەش كرا، ڕۆڵی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی بەرز نرخاندو ئاماژەی بە پابەندبوونی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کرد، بۆ باشترکردنی دۆخی خوێندنی تایبەت و وریایی و کوالیتییەکەی و مامەڵەکردن لەگەڵیدا وەک هاوبەشێک لە فەزای پەروەردەداو ستایشی پەرەپێدانی بەرزی پێکهاتەکان بکەن.
لهلای خۆیەوە لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان دووپاتیکردەوە کە پەروەردە پێویستییەکی گرنگەو یەکێکە لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و لە پێوەرەکانی تردا جێگیرکراوە بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە هەژاری و ئاماژەشی بەوەدا کە ئاستەنگەکانی خوێندنی حکومی و ئەهلی گەورەن، جەختیشیكردهوه كه هەوڵەکان بهردهوام دهبن بۆ گەیشتن بە کوالیتی بەرز لە دەرئەنجامە پەروەردەییەکان.
ههروهها لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو كه ئەم یاسایە نوێیەو هەموارکردنەوە نییە بۆ ئەو یاسایەی ئێستا هەیەو ئاماژەی بەوەكرد کە خوێندنی ئەهلی بنەڕەتییەو ناوەندی نییە و ئاماژەی بەوەشکرد كه دەرئەنجامی پەروەردەیی زۆرە و دەبێت دەستکەوتی بەرچاو لە خوێندنی باڵادا دابین بکرێت، ئەمە جگە لە هەوڵەکانی لیژنە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان خاوەنکارو كارگێڕی زانکۆ و پێویستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک کادیرەکان.
لە لایەکی ترەوە خانمان و بەڕێزانی ئامادەبوو تیشکیان خستهسهر پێگەی وەبەرهێنەر لە دەستەی ئەمینداران و ئەو ڕێژەیە لەسەدا 5% کە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریکرابوو، سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی پرسی ڕووبەری 50 دۆنمی پێویست و هەموارکردنەوەی ماددەی 47ی یاسا نوێیەکە، جگە لە داواکاریی دەرکردنی زانکۆکانی عەتەبە لە (دەستەی ئەمینداران) و ڕێکخستنی یاسایەکی تایبەت بۆ زانکۆکانی عەتهبە بۆ پێگەی تایبەتی خۆیان، جگە لە داواکردنی ڕوونکردنەوەی بابەتی خوێندنی دەرچووان له زانکۆ ئەهلییەکان و بابەتی گرێبەستەکە لەگەڵ پرۆفیسۆرەکان و بڕی گرێبەستەکە.
لهلای خۆیەوە لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمان جەختیكردهوه لەسهر دیراسەکردنی سەرجەم ئەو پێشنیازانە کە پێشکەش کراون، بۆ هێنانهكایهی یاسایەکی نوێ کە خواستهكان بەدی بهێنێت و به ئامانجی خوازراوی یاساکەی بگات.
فهرمانگهی ڕاگەیاندن
ئهنجومهنی نوێنهران
٣/٧/٢٠٢٤