لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی تاوتوێی ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی تەواو دەکات
لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنێن قاسم خەفاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە گفتوگۆکانی سهبارهت ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی کەرتی تایبەت و تێکەڵاو تهواوكرد.
لە دیدارەکەدا كه ڕاوێژکاران و پسپۆڕان ئامادهیبوون، ئامادهبووان گهیشتنه شێوهی کۆتایی یاساکەو ئامادەکردنی بۆ دەنگدان لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.
لیژنە ئەوەشی خستەڕوو کە یاساکە بەشدارییەکی بەرچاو و کاریگەری دەبێت بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی پیشەسازی بەهۆی ئەو ئاسانکارییە گەورەیەی لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ پیشەسازی عێراق، ئەمە جگە لە ئیمتیازاتی دیکە بۆ خاوەن کارگەکان کە بەردەوامن لە کارکردن و ئەو کارگانەش کە لە کاردا نین بە مەبەستی دووبارە کارپێکردنیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣/٢/٢٠٢٣