لیژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی یەکێتی پیشەسازییەکانی عێڕاق دەكات
لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان ئەمڕۆ سێشەممە، بە ھاوکاری لەگەڵ لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی، میوانداری سەرۆکی یەکێتی پیشەسازییەکانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و ژمارەیەک لە پیشەوەران کرد، بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای ھەموارکردنی چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی بۆ کەرتەکانی تایبەت و تێکەڵاو.
پەرلەمانتار حەسەنێن خەفاجی سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان بەردەوامە لەسەر ڕێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکەو پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لهسهری، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد کە یاساکە زۆر گرنگە بۆ پێشخستنی پیشەسازی عێراقی بەھۆی بوونی تایبهتمهندی زۆر بۆ پیشەوەران، ئەمەش کاردانەوەی دەبێت لەسهر زیادبوونی داھاتەکانی دەوڵەت و بەگەڕخستنی دەستی کار، ھەروەھا ھێنانەکایەی پیشەسازی نوێ لە وڵاتدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٤/٤/٢٠٢٣