لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان ده‌ستدرێژییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆسه‌ر نوێژخوێنان له‌حه‌ره‌می قودسی پیرۆز سه‌ركۆنه‌ده‌كات
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان دوباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌كان و به‌به‌رده‌وامی چه‌ته‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر نوێژخوێنان له‌رۆڵه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستینمان له‌مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز سه‌ركۆنه‌ده‌كات و ئه‌م دڕنده‌ییه‌ی چه‌ته تاوانكاره‌كان رێڕه‌وێكه له‌دێرزه‌مانه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ داگیركردنی زه‌ویه پیرۆزه‌كانمانه و راگواستنی رۆڵه‌كانمان جارێك له‌ڕێی كوشتن و جارێكی‌تر له‌ڕێی زندانیكردن و ده‌ستدرێژیه‌وه و ، ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه له حه‌ره‌می قودسی پیرۆز رویدا رون و ئاشكرایه شه‌ڕانگێزی بێره‌وشتیه به‌تایبه‌تی كاتێك موسڵمانان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان رێوره‌سمی ئایینی خۆیان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به‌جێدێنن ئه‌مه‌ش پایامێكی روونی ئه‌و چه‌ته داگیركه‌رانه‌ی زایۆنیه كه بێباكی و یاریكردنه به‌هه‌ستی دوو ملیار موسڵمان
لێره‌وه لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیه‌وه داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ و به‌په‌له بكه‌ن بۆڕاگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ش داوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات به‌رپرسیارێتی یاسایی و شه‌رعی بگرێته ئه‌ستۆ به‌كردنه‌وه‌ی باس له‌گه‌ڵ كۆمكاری عه‌ره‌بی و رێكخراوی كاری ئیسلامی و په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی بۆگرێدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌زوترین كات بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێكی روون و راشكاو له‌به‌رامبه‌رئه‌وبه‌كرێگیراوانه بگیرێته‌به‌ر كه زه‌ویان وێرانكردووه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردووه ده‌زانن چۆن هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی به‌سوود بۆچاكه‌كاران ده‌گه‌ڕێته‌وه ) و ئه‌وانه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ جێگیر و چه‌سپاوترده‌بن له‌هزری موسڵماناندا به‌دژایه‌تیكردنیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌وتاوانانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن پێویستی به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی عه‌ره‌ب و كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه هه‌یه و پێویسته كاڵاكانی خۆیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه
هه‌روه‌ها سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان ستایشی ئازایه‌تی و خۆڕاگری رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌فه‌له‌ستین و به‌رهه‌ڵستكاره فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا پشتیوان و هاوسۆزیانن
(بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ واعدو له‌م ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم ) صدق الحق وزهق المجرمون
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان
13ی ره‌مه‌زان 1444 ی كۆچی
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
6/4/2023