لیژنەی وەبەرھێنانی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی بەسڕە دەکات

لیژنەی وەبەرھێنان وگەشەپێدانی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەنێن قاسم خەفاجی سورۆكی‌ لیژنه‌و بە ئامادەبوونی ئەندامانی‌ لیژنه‌، ئەمڕۆ چواشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی پارێزگای بەسڕەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەو پرۆژەکانی وەبەرھێنان لە پارێزگاکەو دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکه‌دا تاوتوێکرا .
بەڕێز بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی پارێزگای بەسڕە باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە ژمارەی پرۆژە تەواوکراوەکان و ئەو پرۆژانەش کە لە دەستپێکردندان پێشکەشکرد، ھەروەھا جگە لەو دەرفەتە وەبەرھێنانەی کە دەستەی وەبەرھێنان بەنیازە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیەکان پێشکەشی بکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٣١