لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری نوێنەری کۆمەڵگهی نێودەوڵەتی دهكات بۆ تاوتوێکردنی مافی کەمینەکان
لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سەلحی و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار ڤیان دەخیل نوێنەری پێکهاتەی ئێزیدییەکان، ڕۆژی دووشەممە میوانداری کۆمیسیاری فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ئاینی و شاندەکەی کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دیالۆگ و پێکەوەژیانی نێوان ئایین و پێکهاتەکانی عێراق کراو تیشك خرایه سهر پرسی لە سێدارەدان و بابەتی لێخۆشبوونی سزای مەرگ و مافەکانی ژنان و پیاوان، هەروەها پرسی پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری و پشتیوانی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان تاوتوێكرا.
پەرلەمانتار ساڵحی ڕوونیکردەوە کە عێراق وڵاتێکی هەمەجۆرە بە پێکهاتە ڕەسەنەکانیەوە و هەموویان پێش ساڵی 2003 پەراوێز خرابوون بەهۆی سیاسەتی خۆبەزلزانییەوەو له ساڵی 2014 و هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دووباره دەرکران و پەراوێزخران و هەموو پێکهاتەکان ڕووبەڕووی ستەم و نادادپەروەری و ئاوارەبوون و کوشتن و لەناوبردن بوونەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لە ڕووی ئەمنییەوە لاوازن و ئاماژەی بەوەكرد كە ئەمڕۆ ئێمە لە وڵاتێکداین دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ پەیڕەو دەکات و هیوادارین کە پشتیوانییەکی ڕاستەقینە بۆ کەمایەتییەکان ههبێت بو گەڕاندنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانداو پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی ڕاستەقینەو بەرچاوی هەبێت لە پشتیوانیکردنی پێکهاتە ڕەسەنەکانی عێراق، بە دابینکردنی بەرنامەی گەڕانەوە بۆ هەموو ئاوارەکان و دهركردنی یاساکانی تایبهت به مسۆگهركردنی مافهكان و دابینکردنی پشتیوانی ماددی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان.
لهلایهن خۆیهوه پەرلەمانتار ڤیان دەخیل، نوێنەری پێکهاتەی ئێزیدی، ئاماژەی بەو ئازارانە کرد کە ئێزیدییەکان لە سەردەمی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەدا تووشیبوون و ئاماژەی بەوە کرد کە پێویسته ئەوەی بەسەر ئێزیدییەکان هات به جینۆساید له ههژماربكرێـ.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣ / ٤ / ٢٠٢٣