لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری بەرپرسی پەیمانگای نێودەوڵەتی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی کار و هەماهەنگی هاوبەش

ڕۆژی سێشەممە لیژنەی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی ساز کرد بەسەرۆکایەتیی پەرلەمانتار وحدە ئەلجومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکە و پێشوازی کرد لە بەڕێز ویلیام سپێنسەر بەڕێوەبەری پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بەکاری لیژنەی پەرلەمان و ڕۆڵی یاسادانان و سەرپەرشتیاری لیژنەکە لەقۆناغی داهاتوودا و کارکردنێکی کاریگەرانە دوور لەجیاوازیی سیاسی

لە میانی کۆبونەوەکەدا باس لەگرنگترین یاسا کرا کە ئەولەویەتی یاسادانانیان هەیە لەگەڵ لیژنەکەدا بە تایبەتی، یاسای دیارنەمانی سەپێندراو ، دژی ئەشکەنجەدان، پاراستنی هەمەچەشنیی، ڕێگەگرتن لە جیاکاری و مافی کەمایەتی وهەرورها یاسای توندوتیژی خێزانی و یاسای قوربانیانی دادوەری ویەکەم هەموارکردنەوە بۆ چاکسازی زیندانیەکان

هەروەها پەرلەمانتار ئەلجومەیلی جەختی لەسەر پێویستی کاری جددی حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ دانانی ئەم یاسایانە و بەرزکردنەوەی ناوبانگی نێودەوڵەتی عێراق لەبواری مافی مرۆڤدا و کۆبوونەوەکان لە قۆناغی داهاتوو بەردەوام دەبێت بۆ هەماهەنگی هاوبەشی نێوان لیژنەکە و پەیمانگای نێودەوڵەتی و پتەوکردنی میکانزمی کار بەشێوەیەکی جیاواز و کاریگەر

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز ویلیام سپێنسەر ئامادەیی پەیمانگاکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ لیژنەی پەرلەمان و دابینکردنی هاوکاری بۆ دۆسیەی مافی مرۆڤ لەعیراقدا