لیژنەی کارەباو وزە بە تەمەن سەرۆک و هەردوو جێگرەکانی هەڵدەبژێرێت

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حاکم زاملی ڕۆژی سێشەممە ١٧/٥/٢٠٢٢، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی کارەباو وزەی کرد بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەکە بۆ هەڵبژاردنی بە تەمەن سەرۆک و هەردوو جێگرەکانی.
زاملی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسیەکی شەرعی و مرۆڤایەتی بەردەمیاندا هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان پێش ئەوەی کە پڕۆسەی بوونی و زەدەماری ژیانە، جەختی کردەوە لە سەر پێویستی هەماهەنگیکردن لە گەڵ لیژنەی کارەبادا ئەوەی کەتایبەتە بە کاری لیژنەکەوە بۆ ڕێکخستنی کارەکانی.
لیژنەکە پەڕلەمانتار خالید حەسەن سامەڕایی هەڵبژارد بە تەمەن سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆک پەڕلەمانتار داخل ڕازی و پەڕلەمانتار خاتو کافین سەعید جێگری دووەم.
لەلای خۆیەوە بە تەمەن سەرۆک پەڕلەمانتار خالد سامەڕایی لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە کە لە پێویستی سەرشانی لیژنەکە ئەوەیە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکانی وزە بە تایبەتی لە کژەی هاویندا، سەرەڕای گرنگی هەماهەنگی بۆ پێدانی شایستەکانی گازی هاوردە بۆ بەردەوامی تەوژمی کارەبایی لە بەر ئەوەی عێراق پشت دەبەستێت بەو وزەیەوە.
هه‌روه‌ها لیژنە تاوتوێی دۆخی گشتی وزەی کارەبایی کرد لە عێراق و خاڵی نا تەواویەکەی لە پێناوی پەیداکردنی چارەسەری گونجاو بۆ پترکردنی کاتژمێرەکانی پێدان لە بەر ئەوەی کژەی هاوین له‌به‌رده‌مدایه‌، سەرەڕای هەماهەنگی کردن لە گەڵ وەزارەتی نەوتدا، بۆ پێدانی وەزارەتی کارەبا سووتەمەنی تایبەت بە کارپێکردنی یەکە کارەباییەکان و سەرچاوەکانی وزە.

لیژنەکە لە سەر دانانی پلانی ساڵانەو نیو ساڵی بۆ بەدواداچوونی کاری وەزارەتی کارەبا، وە دابەشکردنی ئەرکەکان ڕێککەوت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن