لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا دەکات بۆ تاوتوێکردنی ڕێکارە گرنگەکانی یاسادانان

لیژنەی مافی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشەممە لەکۆبوونەوەیەکیدا بە سەرۆکایەتی دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و ئامادەبوونی پەرلەمانتاران خالید سوڵتان هاشم و حوسێن عەلی مەردان ئەندامانی لیژنة، تاوتويَى ڕێکارەکانی ئامادةكردني پڕۆژة یاساكان بۆ ئەوەی لە قۆناغی ئێستادا دةربکرێن.

کۆبوونەوەکە لەهۆڵی دەستووری بەڕێوەچوو وبة بەشداری ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و گواستنەوە و پەیوەندییەکان، تيَيدا باسي کاری یاسادانان كراو تيشك خرايةسةر ضؤنيةتى پێشخستنی پرۆژەیاساکان بە تایبەتی، پڕۆژە یاسای تاوانەکانی زانیاری وپڕۆژە یاسای ئازادی ڕادەربڕین، وکۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، هةروةها پڕۆژەیاسای دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ویاسای پەیوەندی و ئینفۆرماتیک، و پڕۆژە یاسای پەیوەندی و ئینفۆرماتیک.

پەرلەمانتار خالید سوڵتان هاشم ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوةكرد كة دةكريَت  هةريةك لة یاساکانی پەیوەندییەکان و ئینفۆرماتیک و پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری لة يةك ياسادا كؤبكريَنةوة بۆ گەیشتن بەباشترین ئامانج وبەهێزترین یاسا، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کەپێویستە یاسای تاوانەکانی زانیاری بەکێشەی ئەلیکترۆنی هاوچەرخ و پێکهێنانی دةستةيةكى بەرپرس لە وەڵامدانەوەی خێراو نواندنی ئەنجامدەرانی تاوانی سایبەر بگرێتەوە .

کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان و دەزگا یاسادانانەکان کردەوە بۆ خوێندنی ڕێکارە کارەکان و پەرەپێدانی داڕشتنی ئەو پرۆژانەی کە بۆ یاسادانان دانراوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ٧ / ٢٠٢٢