جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان تاوتوێی پێشهاته سیاسییه‌كان وگرنگی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌پرسه نیشتمانییه‌كان ده‌كات
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/7/2022 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد لە مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان وشاندێكی یاوه‌ر‌ی.
له‌میانی دیدارێكدا، باس لەدواین پێشهاته سیاسییەكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق و به‌رده‌وامبوونی كاری دامه‌زراوه‌ی یاسادانان كرا سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه سیاسییه‌كان.
هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌گرنگی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كان له‌به‌رامبه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان كرده‌وه، به‌پێویستیشیان زانی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
28 ی ته‌مموزی 2022