لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی سیاسی پێشوازی لە ههڵگرانی كارتی سور له پارێزگاكان دەكات بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری یاسای ههمواركردنی سێیهمی یاسای ژماره 5 ساڵی 2009 ههمواركراو
لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی شەممە، لەگەڵ نوێنەری ههڵگرانی کارتی سوور لە پارێزگاکان کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیاری هەموارکردنەوەی سێیەم لە یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی کە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە بەهۆی کردارەکانی ڕژێمی پێشوو ژمارە 5 ی ساڵی 2009 ی هەموارکراو.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو پەرلەمانتار عولا ئەلنەشی و حوسێن بەتات ئامادەی بوون، لیژنەکە گوێی لە بۆچوون و پێشنیارەکانی ئەندامانی لیژنەو نوێنەرانی پارێزگاکان گرت، سەبارەت بە لەخۆگرتنی خاوەنەکانی پێشنیاری هەمواری سێیەم.
لیژنەکە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان بۆ گرتنەخۆی ئەم بەشە دوای بەدەستهێنانی هەموو داتا فەرمییەکان لە وەزارەتی بەرگری، سەبارەت بە ژمارەی خاوەن کارتی سوور و ئەوانەی کە وتەیان لەسەر هەمان بابەت وەرگرتووە.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە بۆ خزمەتکردنی ئەو بەشانە هەموو كات ئامادەیە و ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی شەهیدان هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ئەنجامدانی دادپەروەری بۆ ئەم بەشە قوربانییە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٢/٢٤