ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسایەک دەدات و خوێندنەوەی سێ یاسا تەواو دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی نۆیەمی، لە وەرزی یاسادانانی یەکەمی، ساڵی سێیەمی یاسادانان، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، کە بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 171 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگیدا لەسەر یاسایەک و خوێندنەوەی سێ یاسا تەواوکرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق، لەسەر پرۆتۆکۆلی عەرەبی، بۆ رێگریکردن و روبەڕوبونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەتی ژن و منداڵان، هاوپێچ و تەواوکاری رێککەوتنی عەرەبی بۆ روبەڕوبونەوەی تاوانی رێکخراو،لەڕێی سنوری نیشتمانییەوە، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەی ژمارە (15) بۆ ساڵی 2003 دواخست، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکرا، دوای کشاندنەوەی لەلایەن حکومەتەوە.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرتی گەشتی ژمارە (33) بۆ ساڵی 2015 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشەکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی یەکەمی پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی، یاسای خوێندنی باڵای ئەهلی ژمارە (25) بۆ ساڵی 2016 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵاوە پێشەکەشکرا.

ئەنجومەن خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای پاراستنی لە زیانەکانی توتن تەواوکرد، کە لە لایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشکەشکرا.

دواتی دانیشتنەکە هەڵگیرا بۆ رۆژی سبەی

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

24ی شوباتی 2024