لیژنەی دەستپاکی کۆبونەوەیەک دهبهستێت بۆ بەدواداچوونی چاودێریکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک
لیژنەی دەستپاکی ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی بهست، بۆ تاوتوێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک ژمارە 2 ی ساڵی 2022 و بەدواداچوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میکانیزم و پلانی خەرجکردن.
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دانانی خشتەیەکی خولی بۆ میوانداریکردنی بەرپرسانی جێبەجێکار کرا، ههروهها دانانی بەروار بۆ سەردانی دەزگا جێبەجێکارەکان و دابەشکردنی لیژنەکە بۆ چەند گروبێک بە پێی وەزارەتەکان و پارێزگاکانەوە بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی كاری دامودهزگا حكومیهكان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١/٩/٢٠٢٢