سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە دادوەر هەلا ساعدی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و بەرێز رافل یاسین خزر سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی.
لە دیدارەکە تاوتوێی میکانیزمی کارکردنی هەردوو دامەزراوە چاودێرییەکە کرا و بەئاگابوون لە دوا چالاکییەکانیان و رۆڵی ئەو دامەزراوانە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان جەختى کردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی، لە پێناو بەجێهێنانی ئامانجەکانیان و تێپەڕاندنی ئەو بەربەستانەی کایگەری لەسەر بەجێهێنانی ئەرکەکانیان هەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
20 ئەیلول 2022