لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان میوانداری ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی دەکات لە وەزارەتی تەندروستی

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئازار، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشەکانی تەندروستی لە ژمارەیەک پارێزگاو بەڕێوەبەری گشتی ئێستاو پێشووی کۆمپانیای گشتی بۆ مارکێتینگ دەرمان و ئامێرە پزیشکیەکان (کیمادیا) کرد، بۆ تەواوکردنی سەلماندنی ژمارەیەک حاڵەت کە گومانی گەندەڵی تێدایە .
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، پشتڕاستکردنەوەی دۆسیەی ئامێرە پزیشکیەکان (CPAP) و گومانی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی تەواو بوو .
پەرلەمانتار زیاد جەنابی جەختیکردەوە لەسه‌ر بەرژەوەندی بەردەوامی لیژنەکە بۆ بەدواداچوونی ڕێوشوێنەکانی دۆسیە تەندروستیەکان لە هەموو پارێزگاکاندا، بەهۆی گرنگییە گەورەکەی لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لەلایەک و دڵنیابوون لە شەفافیەتی پرۆسەکانی گرێبەستکردن و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی لە لایەکی دیکەوە .
پەرلەمانتار جەنابی ڕوونیکردەوە کە لیژنەی دەستپاکی بە پەرۆشە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ گرێبەستکردن پەسەندکراون و کوالێتی ماددە هاوردەکراوەکان بەگوێرەی ستانداردە ڕوون و دروستەکان لەگەڵ پێداویستی و بڕی پێویست، ڕوونیشیکردەوە کە هەوڵەکانی لیژنەی دەستپاکی بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ میکانیزمەکانی تەواوکردنی گرێبەستەکان لەلایەن هەموو وەزارەت و دەسەڵاتداران و دامەزراوە حکومییەکانەوە .
پەرلەمانتار زیاد جەنابی خواستی لیژنەکەی بە هەموو ئەندامەکانیەوە دەربڕی بۆ بەدواداچوون بۆ هەر حاڵەتێکی گەندەڵی لە فەرمانگەو دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتدا بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی پاراستنی سامانی گشتی .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥ / ٣ / ٢٠٢٤