شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوتا به‌حره‌ینییه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك دۆسییه و پرسی گرنگ و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كات.
شاندی په‌رله‌مانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و، ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی شانده‌كه،،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، له شوێنی مانه‌وه‌یان له ژنێڤی پایته‌ختی سویسرا،پێشوازیانكرد له شاندی به‌حره‌ین، كه پێكهاتبوون له بەڕێزان ( جه‌مال فه‌خر، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای به‌حره‌ین، عه‌بدولنه‌بی سه‌لمان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌ریمه ئه‌لعه‌باسی، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی شورای به‌حره‌ین.
له دیدارێكدا، تاوتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسییه و پرس كرا، كه‌جێی بایه‌خی هاوبه‌شبوون، وێڕای تاوتوێكردنی رێگه‌چاره‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سەرۆکی شاندی عێراق، جه‌ختیكرد له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵ و كۆششه‌كان، بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی به‌رده‌وامی ئیسرائیلییه‌كان دژبه كه‌سوكارمان له فه‌له‌ستین و، كارکردن بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌په‌له‌ی مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌ززه، داوای پشتیوانی و پشتگیریشی له وڵاتانی دۆست كرد، بۆ راگرتنی پێشێلكارییه‌كانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ سه‌رسه‌روه‌ری نیشتمان و، زامنكردنی پشكی ئاویی عێراق .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی شاندی عێراق
ژنێڤ – سویسرا
24 ی ئاداری 2024