لیژنەی دەستپاکی میوانداری پارێزگاری نەجەف و سەرۆکی فەرمانگەکانی حکومەت دەکات بۆ تاوتوێکردنی نا ڕێکوپێکی لە کەرتی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاریدا

لیژنەی دەستپاکی بەسەرۆکایەتی عالیە نسه‌یف جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامه‌كانی‌، میوانداری بەڕێز پارێزگاری نەجەف ئەلئەشرەف مەجید وائلی سەرۆکی فەرمانگەی وەبەرهێنانی پارێزگاو بەڕێوبەری شارەوانی كرد، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر ئەو پێشێلکاریانەی لە سەر پرۆژەکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری تۆمارکراون.

لە سەرەتای میواندارییەکەدا کە لەهۆڵی دەستووری‌ بەڕێوەچوو سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران کرد لەکۆنترۆڵی پارێزگاکان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، ئاماژەی بەوەشدا کە لەلایەن پەرلەمانتار هادی سەلامی ئەندامی لیژنەکەوە داواکارییەکی پێشکەشکراوە بۆ پرسیاركردن سەبارەت بەبوونی ناڕێکی كارگێڕی‌ و دارایی لە چەند پڕۆژەیەکی‌ پارێزگای نەجەفدا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پەرلەمانتار ئەلسلامی ئاماژەی بەوەکرد کە لە پرۆژەی شاری ئاودا، نا ڕێکوپێکی هەبووە کە بە هۆی ئاگرەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە، جگە لە خستنەڕووی ئەو پرۆژانەی کە تێوەگلاون لە بەهەدەردانی پارەی گشتی و ناعەدالەتی ئیداری وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و ئاماژەدان بە پرۆژەی گۆڕستانی نمونەی و پڕۆژەی نەجەف وەک پایتەختی ڕۆشنبیری ئیسلامی و ئەو پێشێلکاریانەی لە شوێنی زەوییەکانی پارێزگاکەدا تۆمارکراون.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەلامی ڕایگەیاند کەدەسەڵاتی وەبەرهێنانی نەجەف مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی وەبەرهێنانی شاری ئاو نەکێشایەوە سەرەڕای پێشێلکردنی یاساکانی گرێبەستەکە بۆ ماوەی چەند ساڵێک و پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و ئاسایش بە پێی نوسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەو پرۆژەیە زیان و لەدەستدانی بەرچاوەکانی دەرماڵەی گشتی و تایبەتی لێکەوتووەتەوە.

له‌ لایەن خۆیەوە پارێزگاری نەجەف ڕوونیکردەوە کە هیچ دەسەڵاتێک نییە ئیدارەی فڕۆکەخانەی نەجەف بپارێزێت چونکە لە ژێر چاودێری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیدایە کە پەیوەندی بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە، ئاماژەی‌ بەوەش كرد کە تێبینی زۆر لە سەر بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە هەیە و جەختی لە سەر تۆمارکردنی پێشێلکاریی ئاشکرا لەلایەن وەبەرهێنەری شاری ئاو لە نەجەف کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک لەو كه‌یسانه‌ دراونه‌تە دادگای دادوەری و ئاماژەی بەوەشدا کە پارێزگاکە بەدەست کەمی میکانیزمی کۆکردنەوەی پاشەڕۆوە دەناڵێنن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان داوای لە دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگای نەجەف و دەسەڵاتی وەبەرهێنان و ئەنجومەنی شارەوانی کرد هەموو کتێب و نوسراوەکانی‌ تایبەت بە پڕۆژەی شاری ئاو و گۆڕستانی مۆدێل و دۆسیەکانی تر پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی‌ بەدواداچوون وچاودێریكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌وه‌.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ / ١١ / ٢٠٢٢