لیژنەی مافی مرۆڤ تاوتوێی پێشنیارو ئهو پرۆژە یاسانه دەکات کە پەیوەستن بە کارەکانییەوە
ڕۆژی دووشەممە لیژنەی مافی مرۆڤ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه بهست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیار و پرۆژە یاساکانی كه پەیوەستن بە کاری لیژنهو، بە تایبەتی ئەو پرۆژە یاسایانەی كه ئامادەیە بۆ خوێندنەوەی یەکەم بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن.
لیژنە جەختی لە سەر گرنگی ئەو یاسایانە کردەوە کە خزمەتی بەرژەوەندی گهل دەکات و داوای كرد كه بكریته بەرنامەوە لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بە تایبەتی پێشنیازی یاسای پاراستنی هەمەچەشنی و نەهێشتنی جیاکاری و یاسای پێشنیازکراوی پاراستنی کەسەکان لە نەمانی بە ناجێکراو و پێشنیازی یاسای دژ بە ئەشکەنجەو پێشنیازی یاسای چاکسازی زیندانیان و دەستگیرکراوان و پێشنیازی یاسای ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٧ / ١١ / ٢٠٢٢