لیژنەی دەستپاکی میوانداری فەرمانگەی وردبینی دارایی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر متمانەی باج

لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە داینی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنە ڕۆژی چوارشەممە میوانداری سەرۆکی فەرمانگەی وردبینی دارایی و ستافی پێشکەوتووی فەرمانگەکەیان کرد.
لە میانەی میواندارییەكه‌دا کە لە هۆڵی دەستووری ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو باس لە بابەتی متمانەی باج و ئەو ڕێوشوێنانەکرا کە لەلایەن فەرمانگەکە کراوە بە ئاراستەی ئەو متمانانەی بە پێی یاسا جگە لە گفتوگۆکردن لە سەر میکانیزمی کاری فەرمانگەی چاودێری و وردبینی دەرماڵەی گشتی و بواری هەماهەنگی لە گەڵ دەزگا چاودێریەکانی تر، هەروەها گفتوگۆ لە سەر چۆنیەتی هەموارکردنی فەرمانگەی چاودێری دارایی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ١١ / ٢٠٢٢