لیژنەی دەستپاكی سەرۆكی تەمەن و دوو جێگرەكەی هەڵدەپژێرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی دەستپاكی كۆبوونەوەیەكەی بە سەرۆكایەتی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حاكم زاملی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە گرێدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی تەمەن و دووجێگرەكەی.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە بەڕێز ئەلزاملی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی مامەڵەكردنی لەگەڵ دۆسییەكانی گەندەڵی بەپێی ڕێكارە پیشەییی و ڕێكخراوەكان كە هێزی چاودێری دەبەخشێتە ئەنجومەنی نوێنەران و گونجاوە لەگەڵ پرەنسیپی هەڵسەنگاندنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و چاكسازی ڕاستەقینە دەستەبەردەكات.هاوكات ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرجۆرە هاوكاری و پاڵپشتییەك بۆ كاری لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە بەڕێزان پەڕلەمانتار ناهیدە دائینی وەك سەرۆكی تەمەنی لیژنە و پەرلەمانتار عالیە نوسەیف وەك جێگری یەكەم و پەرلەمانتار هەرێم كەمال خورشید وەك جێگری دووەم هەڵبژێردران.