لیژنەی ئاسایش و بەرگری گەنگەشەی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان دەكات

لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار خالد عوبێدی سەرۆكی تەمەن و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە ڕۆژی سێ شەممە 17/5/2022 بەمەبەستی گەنگەشەی ئەو بابەتانەی لە خشتەی كاردا هاتوون كۆبوویەوە
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە لە بارەگای خۆی بەڕێوەچوو، لیژنەكە تاوتوێی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان و كارتێكارە عەقڵییەكان و گەنگەشەی پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەكەی كرد.
لیژنەكە بەدواداچوونی بۆ دەركردنی كۆمەڵێك یاسا كرد لەوانە پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا، پڕۆژە یاسای تاوانی زانیارییەكان و پێشنیارەیاسای هەمواری خزمەت و خانەنشینی سەربازی بە ژمارە 3 بۆ ساڵی 2010
لیژنەكە بڕیاری دا لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا میوانداری لایەنی پەیوەندیداری ئەمنیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەكان بكات بەهەمانشێوە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی دا لە بەڕێزانی ئەندامانی لیژنەكە بۆ داڕشتنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوەكو بە ئەركەكانی هەڵبستێت.