لیژنەی دەستپاكی بۆ تاوتوێكردنی پەیڕەوی ناوخۆی و پلەبەندیی كاری چاودێری كۆدەبێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە 25/5/2022 لیژنەی دەستپاكی بەسەرۆكایەتی سەرۆكی تەمەن ناهیدە دائینی و بەئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكە بۆ گەنگەشەی پەیڕەوی ناوخۆ و ئەولەویەتیەكانی كاری چاودێریی كۆبوویەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمەكانی كاری لیژنەكە و پێكهێنانی لیژنەیەكی بچووك گەنگەشە كران كە بەدواداچوونی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی دارایی عێراق و یاسای بەدەستخستن لە ڕێگەی نایاساییەوە لە ئەولەویەتی كارەكانی بێت
هەر لە میانەی كۆبوونەوەكەدا ڕێگاكانی پشتیوانی بۆ دەركردنی ئەو یاسایانە دەربڕان كە پاڵپشتن بۆ لیژنەكە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی یاسا بەركارەكان، هەروەها خستنەڕووی هەمواری دووەمی یاسای دیوانی دارایی تاووتوێ كرا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن