زاملی داوا ده‌كات بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخانبكرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران كه پێشتر گرێبه‌ست یاخود به‌شێوه‌ی كرێی رۆژانه كاریان كردوه
حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا ده‌كات بڕه پاره‌یه‌ك بۆ سندوقی خانه‌نشینی ته‌رخانبكرێت به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی لێبڕین به رێژه‌ی 50%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر راژه‌ی جێگیر دامه‌زراون و پێشتر گرێبه‌ست بون یاخود به رۆژانه كاریان كردوه‌و له 2020/1/1 تا 2022/12/31 كراون به هه‌میشه‌یی.
زاملی داواكه‌ی ئاراسته‌ی عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له ره‌شنوسی یاسای بودجه‌ی 2022، یاخود له یاسای پێشنیاركراوی “ئاسایشی خۆراك” ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه جێبكرێته‌وه.
جێگری یه‌كه‌م به نوسراوی ره‌سمی رۆژی سێشه‌ممه 24 ێ‌یار 2022 نوسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌و داواشیكردوه ماوه‌ی گرێبه‌ست له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی له پێنج ساڵه‌وه بۆ دو ساڵ كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌وانه‌ش به‌شێوه‌ی كرێی رۆژانه كار ده‌كه‌ن، به‌پێی بڕیاری 315 بكرێن به گرێبه‌ست.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٥/٢٥